٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٠٣
پێداگریی ڕۆحانی لە سەر گرینگایەتیی پێوەندیی نێوان ئێران و مالیزیا

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ، پەرەپێدرانی پێوەندی و هاریکاری نێوان ئێران و مالیزیای بەئاراستەی قازانج و بەرژەوەندییەکانی دوو وڵاتەو بە گرینگ لێکدایەوە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەی سەرفەریدا بۆ وڵاتانی باشووڕی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەیەنی بە گەیشتنی بە کوالالامپووری پێتەختی مالیزیا لە کۆڕی هەواڵنێراندا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ، خاوەنی ویست و ورەیەکی بەرزە بۆ پەرەپێدانی پیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەوە بە گرینگ دەزانێ.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی؛ لە یەکەم قۆناغی سەفەر بۆ باشووری ئاسیا و لە ڤییەتنامدا  دیدارو و تووێژی بنیاتنەر لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە ئەنجام دراوە و ڕێگاکانی پەرەپێدرانی پێوەندییەکان لەگەڵ ڤییەتنام لە بواری جۆربەجۆری سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی لێک درایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، ڕۆحانی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بەرجام هەلێکی باشی ڕەخساندووە بۆ پەرەپێدرانی پێوەندییەکانی ئێران _ مالیزیا و تەوەرەی دانوستانەکان لەم سەفەرەدا لە سەر پەرەپێدرانی پێوەندییەکان چڕ دەکاتەوە....

کۆتایی کورتە نامە/310